Skip to the content

بەمزووانە شەقامى دووسایدى ئەندازیاران-ڕزگاری لە كەلار تەواو دەكرێت

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار، پرۆژەی شەقامی دووسایدی ئەندازیاران-ڕزگاری جێبەجێ دەکرێت و کارکردن تێیدا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئێستا کار لە بڕگەی دانانی کراشستۆن لە شەقامەکە دەكرێت.

گوژمەی ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە و لە لایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلارەوە جێبەجێ دەكرێت. ئێستا بەڕێژەی 85%ی كارەكانی تەواو كراون و لە ماوەیەكی نزیكدا پرۆسەی قیرتاوكردنی دەست پێ دەكات.


درێژیی شەقامەكە (1080) مەترە و پانییەكەی (30) مەترە، لە گەڕەكی ئەندازیاران تا گەڕەكی ڕزگاری درێژ دەبێتەوە. بڕگەكانی پێك هاتووە لە شۆستە و ئاوەڕۆ و ئاوەڕۆی ماڵان و باراناو و دروستکردنی ناوەندیی شەقام و چەند كارێكی تری تایبەت بە شەقامەكە