شه‌قامه‌كانی سنووری شاره‌وانی ته‌ناهی دهۆک قیرتاو ده‌كرێن
![](/media/21735/تەناهی.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133373418120000000)
به پشتبه‌ستن به داهاتی فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك زه‌وی روكن، بڕیار درا، شه‌قامه‌كانی سنووری شاره‌وانی ته‌ناهی له دهۆك قیرتاو و نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی سنووری شارەوانیی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك.
بودجه‌ی پڕۆژه‌كه لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.