Skip to the content

شه‌قامه‌كانی سنووری شاره‌وانی ته‌ناهی دهۆک قیرتاو ده‌كرێن

به‌ پشتبه‌ستن به‌ داهاتی فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك زه‌وی روكن، بڕیار درا، شه‌قامه‌كانی سنووری شاره‌وانی ته‌ناهی له‌ دهۆك قیرتاو و نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی سنووری شارەوانیی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك.

بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.