Skip to the content

شەقامی دووسایدی جووتیاران لە کەلار تەواو دەکرێت

شەقامی دووسایدی جووتیاران لە شاری كەلار، بەشی زۆری كارەكانی جێبەجێ كراون و ئێستاش لە قۆناغی كۆتاییدایە، ئەو پرۆژەیە پرۆژەیەكی گەورەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لە لایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلارەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
گوژمەی تەرخانكراوی پرۆژەی دووسایدی جووتیاران لە كەلار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەكانە و لە لایەن شارەوانیی كەلارەوە كارەكانی جێبەجێ دەكرێن. بە تەواوبوونی، كاریگەریی زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسانكاریی هاتوچۆی سنووری شارەوانییەكە دەبێت.
شەقامەكە بە درێژاییی ٨٤٠ مەتر لە گەڕەکی جووتیاران تا شەقامی پشتێنەی کەلار دەگرێتەوە و بەشێکی دیکەی پڕۆژەکە بەستنەوەی شەقامی مزگەوتی سەرداربەگی جافە بە شەقامی جووتیارانەوە بە درێژاییی ٤٢٠ مەتر و پانیی ٣٠ مەتر بە شێوەی دووساید؛ بڕگەكانی پێك هاتوون لە شۆستە و ئاوەڕۆ و ئاوەڕۆی ماڵان و باراناو و دروستکردنی ناوەندی شەقام.