Skip to the content

ملیارێك و 348 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی شاری سلێمانی خەرج دەكرێت

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی پرد و یەكتربڕ و شەقامەكانی شاری سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی یەک ملیار و 348 ملیۆن 977 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە شاری سلێمانی.
 
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەسەر پلانی ساڵی 2023 ڕەزامەندی خەرجكردنی نیشاندرا بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێكخستنەوەی یەكتربڕی ئەبوو سناء و بە دووسایدكردنی پردی ئەبوو سناء لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.