Skip to the content

پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی 30 مەتری لە دهۆک جێبەجێ كرا

لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەكە، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی 30 مەتری لە نزیك چاكسازیی رزكا لە شاری دهۆك  جێبەجێ كرا.

ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەیە و ڕاستەوخۆ لە لایەن تیمەكانی شارەوانیی دهۆكەوە جێبەجێ كرا، كە كاریگەرییەكی باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە سنوورەكە  دەبێت و دەبێتە هۆی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان و شۆفێران لە سنووری شارەوانیی ڕۆژاوای دهۆك.