کۆبوونەوەیەک بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیماری هه‌ولێر بەڕێوەچوو
رۆژی دووشه‌ممه ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دواداچوون و دوایین هه‌نگاوه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی پێشكه‌وتوو له ناوچه‌ی تیماری هه‌ولێر گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
هه‌موو ئه‌و رێکارانە قسه و باسیان له‌باره‌وه كرا كه په‌یوه‌ندیان به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با و ئاو و هێنانه ناوه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تیمار هه‌یه.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا به وردی گفتوگۆ کرا له‌باره‌ی گرنگیدان به كه‌رتی پیشه‌سازی و هاندانی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی به جۆرێك له چوارچێوه‌ی ڕێگه‌پێدراو و یاسایی دابێت.
جگه له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تیمار باس له ناوچه‌ی دیكەش كرا كه بۆ ئاینده ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه، به‌و شێوه‌یه هه‌ولێر ده‌بێته خاوه‌نی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی پێشكه‌وتوو به ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌رتی پیشه‌سازیش له‌و ڕێگه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.