Skip to the content

بە گوژمەی زیاتر لە ١٥٤ ملیۆن دینار ژمارەیەك شەقام لە ناحیەى کەسنەزان دروست کران

بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەكان و زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی ناحیەکە، بە گوژمەی زیاتر لە ١٥٤ ملیۆن دینار، ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی كەمئەندامان لە ناحیەى کەسنەزان قیرتاو كران.
پڕۆژەکە بریتی بوو لە قیرتاوكردنی ٩ كۆڵان و شەقام و دانانی قاڵبی كیربستۆن لە گەڕەكی كەمئەندامان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان.
گوژمەی ئەو پڕۆژەیە بریتییە لە ١٥٤ ملیۆن و ٨٤٢ هەزار دینار و لەسەر داهاتی شارەوانییەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە ڕووبەری ٩٢١٥م٢ جێبەجێ كرا.