Skip to the content

سیمینارێکی تایبەت بە کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە لەسەر باڵەخانەكان و چۆنیەتی كونتڕوڵكردنی بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە شاری هەولێر، سیمیناری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر سەبارەت بە كاریگەرییەكانی بوومەلەرزە لەسەر باڵەخانەكان و چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

سیمینارەكە لەلایەن بەشی پلان و بەدواداچوونی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕێكخرا و بەهمەن عومەر تەها و حیسامەددین محەمەد، مامۆستایانی زانكۆ باسیان لە کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە لەسەر باڵەخانەكان و چۆنیەتی كۆنتڕۆڵكردنی لە ھەرێمی كوردستان کرد.

هەر لە سیمینارەکەدا گفتوگۆ و سەرنجی زانستی لەنێوان ئامادەبووان و مامۆستایانی پێشكەشكار ئاڵوگۆڕ کرا بە تایبەتی تیشک خرایە سەر یاسا و ڕێنماییەکانی مۆڵەتدان بۆ دروستکردنی باڵەخانە، لەگەڵ چێك كردنی باڵەخانەكان لە دوای هەر بوومەلەرزەیەك و ڕۆڵی دیزاین و بەكارهێنانی ماددە و كەرەستە بیناسازییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوە و كەمكردنەوەی زیانەكانی بوومەلەرزەدا.

لە سیمینارەکەدا هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاگرین عەبدوڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەكی تر لە بەڕێوەبەران و نوێنەر و سەرۆكی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ئامادەی بوون.