Skip to the content

شەقامێكی جووتسایدی ٤٠ مەتری لە پارێزگای دهۆك دروست دەكرێت

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، پرۆژەی دروستكردنی دووسایدێكی ٤٠ مەتری لە سنووری شارەوانیی دارەتوو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

گوژمەی پڕۆژەكە لە قۆناغی یەكەمدا ٤٣٩ ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت.

درێژایی شەقامەكە ٧٠٠ مەترە و لە ماوەی ٢٠٠ ڕۆژدا تەواو دەبێت. بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە گرفتی قەرەباڵغی لە شەقامەكە چارەسەر دەبێت و هاوكات سیمایەكی جوانتر و شارستانییانە بە شوێنەكە دەبەخشێت.

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە ڕێگەسازی و جووتسایدكردن دەدات، بۆ ئەوەش شار و شارۆچكەكانیش لەبەرچاو دەگرێت و كارەكانی لە ناوەندی پارێزگاكان چڕناكاتەوە.