Skip to the content

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر بەڕێوەچوو

رۆژی پێنجشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر بەڕێوەچوو.
ئامانج لەو كۆبوونەوەیە لە نزیكەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون بوو لە چۆنیەتی ڕاییكردنی مامەڵە و كاروباری هاووڵاتییان لە ئەنجومەنی شارەوانیی هەولێر و دامودەزگە خزمەتگوزارییەكان.
وێڕای ئەوەی بە وردی تاوتوێی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و چۆنیەتی پەرەپێدانی شاری هەولێر كرا، هاوكات بەدواداچوون لە چۆنیەتی ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و نەهێشتنی ڕۆتین و چەند بابەتێكی تری پەیوەست بە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگەی هەولێر كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە بەرەوپێشبردنی ئیشوكاری دامودەزگەكانی شارەوانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان لەپێناو بووژانەوەی زیاتری شاری هەولێر و خزمەتكردنی هاووڵاتییان كرایەوە. ئاماژە بەوەشكرا كە پێویستە سەرجەم دامودەزگە خزمەتگوزارییەكان بە باشترین شێوە و بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان لە خزمەتی هاووڵاتییاندا بن و ڕێنماییەكان ئاسانكاری بكەن.