لە بنەسڵاوە پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لەسەر بودجەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سەنتەری قەزای دەشتی هەولێر (بنەسڵاوە) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت كە كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكانی شارۆچكەكە دەبێت.
بڕگەكانی پرۆژەكە پێكهاتوون لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی و تەختكردن و فەرشكردنی تێكەڵە، لەگەڵ دانانی قاڵبی كیربستۆن و دروستكردنی ژمارەیەك مەنهۆڵ.
وێڕای ئەم پرۆژەیە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شارۆچكەی بنەسڵاوە لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتوودا پرۆژەی دیكەش دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.