Skip to the content

لە بنەسڵاوە پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و ڕێگە جێبەجێ دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزا لە خزمەت و خزمەتگوزارییەكانی بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا لە بنەسڵاوە كۆمەڵێك پڕۆژە جێبەجێ دەكات.

لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە، لە بنەسڵاوەی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر لە سنووری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و دانانی قاڵبی كیربستۆن و دروستكردنی مەنهۆڵ و دوورگەی ناوەندی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پڕۆژەكە كەوتووەتە دووسایدی بەردەم مزگەوتی برایان لە بنەسڵاوە، لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی تەواو دەكرێت، بڕگەكانی پێكهاتوون لە دانانی قاڵبی كربستۆن بە درێژایی ١٩٣٠مەتر و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی تیرەی ٧٥ سم، لەگەڵ دروستكردنی دوورگەی ناوەندی لەسەر ڕووبەری ٣٥٠٠م٢و دروستكردنی مەنهۆڵ و چەند تایبەتمەندییەكی دیكەی پەیوەست بە بواری شارەوانی.