پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی لە هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندایە
لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی باران لە سەنتەری شاری هەولێر، پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.
پرۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەرپەرشتی دەكرێت، كە پێكهاتووە لە دروستكردنی ئاوەڕۆیەكی سندووقی بە درێژایی ١٢٠٠ م كە لەسەر شەقامی ٣٠ مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەستپێدەکات تا شەقامی ٦٠ مەتريی نزیك سایلۆی شاری هەولێر درێژ دەبێتەوە.
ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گەورەكان و بەشێکی زۆری گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی ٣٠ مەتری و گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە چارەسەر دەکات.
ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گەورەكان و بەشێکی زۆری گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی ٣٠ مەتری و گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە چارەسەر دەکات.