بە گوژمەی ٢٨٠ملیۆن دینار شەقامێكی ٣٠ مەتری لە زاخۆ قیرتاو كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بایەخێكی زۆر بە دروستكردن و دووبارە قیرتاوكردنەوەی شەقامە ناوخۆیی و سەرەكییەكان لە شار و شارۆچكەكان دەدات.
لەم چوارچێوەیەدا بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەكانی شارەكە، لەسەر پێشینەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ و بە گوژمەی ٢٨٠ ملیۆن دینار، شەقامێكی ٣٠ مەتری لە گەڕەكی پێشمەرگە لە زاخۆ قیرتاو كرا، كە درێژایی شەقامەكە ٧٠٠ مەترە.
پرۆژەكە ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ لەسەر پێشینەی مانگانەی شارەوانییەكە جێبەجێ كرا، كە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شارەكە و ڕۆژانە هاتوچۆیەكی زۆری دانیشتووان و شۆفێرانی بەسەرەوەیە.