Skip to the content

بە گوژمەی زیاتر لە ٦١٨ ملیۆن دینار شەقامێكی ٣٠ مەتری لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ٣٠مەتری لە شاری  دەستیپێكرد. 
پرۆژەكە دروستکردنی شەقامێكی ٣٠مەترییە لە گەڕەکی سەربەستی و درێژییەکەی نزیکەی هەزار و ٨٠٠ مەتر دووجا دەبێت.
ئەم پرۆژەیە بە گوژمەی ٦١٨ ملیۆن و ٧١٠ هەزار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی ١٨٠ ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێت. 
هاوکات ئێستا چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی ١٥٪ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێن.