Skip to the content

ساڵی رابردوو بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار ٧٥ پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ كراون

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ساڵی ٢٠٢٢،  لە شاری سلێمانی لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار، بە گوژمەی شەش ملیار و ٤١٩ ملیۆن و ٣٣٩ هەزار و ٤٦٥ دینار، ٧٥ پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لەلایەن دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون.
ئەو پرۆژانەی کە لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا جێبەجێ کراون ٢٧ پرۆژە  بوون بە گوژمەی یەک ملیار و ٥٨٥ ملیۆن و ٢٧١ هەزار و ٣٦٥ دینار.
لە سێكتەری شارەوانیشدا ٤٤ پرۆژە بە گوژمەی ٤ ملیار و ٧١٧ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار و ٦٠٠   دینار جێبەجێ كراون. هەروەها لە سێكتەری گەشتوگوزاریشدا، بە گوژمەی ١١٦ ملیۆن و ٤٤١ هەزار و ٥٠٠  دینار،  ٤ پرۆژە جێبەجێ كراون.