لە پارێزگای دهۆك ١٤٣ پڕۆژە بە گوژمەی نزیكەی ٤ ملیار دینار جێبەجێ كراون
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساڵی ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای دهۆك، ١٤٣ پرۆژەی خزمەتگوزاری، بە گوژمەی ٣ ملیار و ٩٧١ ملیۆن و ٦٧٤هەزار دینار، لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار، نەخشەدانانی ئاوەدانی جێبەجێ كراون.
پڕۆژەكان و گوژمەكانیان بەم شێوەیە بوونە: سێكتەری شارەوانی، ٦٤ پرۆژە بە گوژمەی ٢ ملیار و ٧١٢ ملیۆن و ٦٨ هەزار دینار جێبەجێ كراون. لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ، ٧٧ پرۆژە بە گوژمەی ملیارێک و ٢٣١ ملیۆن و ٦٥٦ هەزار دینار جێبەجێ كراون. لە سێكتەری گەشتوگوزار، یەك پڕۆژە بە گوژمەی ١١ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دینار جێبەجێ كراوە. لە سێكتەری نەخشەدانانی ئاوەدانی، یەك پڕۆژە بە گوژمەی ١٦ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار جێبەجێ كراوە.

شایەنی باسە، ئەو ١٤٣پڕۆژەیە، تەنیا ئەو پرۆژانەن كە لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون، هاوكات لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەیان بۆ تەرخان كراوە و تەواو كراون، هەروەها ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە هەن كە كاركردن تێیاندا بەردەوامە.