پرۆژەی كۆنكرێت و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی نەسیج لە هەولێر دەستیپێكرد
![](/media/18010/whatsapp-image-2023-01-28-at-22211-pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133194024620000000)
بە سەرپەرشتیی شارەوانیی هەولێر، قۆناغی دووەمی پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردن و کۆنکرێت کردنی كۆڵان و شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج لە شاری هەولێر دەستیپێكرد.
پڕۆژەکە بە گوژمەی ٣٣٩ ملیۆن و ٦٣ هەزار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و بە سەرپەرشتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی ١٨٠ ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێت، ئێستاش لە قۆناغی تێكەڵەڕێژكردن دایە و كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوەدەچێت.