Skip to the content

پرۆژەی كۆنكرێت و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی نەسیج لە هەولێر دەستیپێكرد

بە سەرپەرشتیی شارەوانیی هەولێر، قۆناغی دووەمی پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردن و کۆنکرێت کردنی كۆڵان و شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج لە شاری هەولێر دەستیپێكرد. 
پڕۆژەکە بە گوژمەی ٣٣٩ ملیۆن و ٦٣ هەزار  دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و بە سەرپەرشتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی ١٨٠ ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێت، ئێستاش لە قۆناغی تێكەڵەڕێژكردن دایە و كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوەدەچێت.