Skip to the content

گوژمەی ٣٣٢ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی بنەسڵاوە و كەسنەزان خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی، بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٣٣٢ ملیۆن و  ١٢٨ هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە شارۆچکەی بنەسڵاوە و كەسنەزان لە سنووری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
پرۆژەكان بریتین لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لەگەڵ قیرتاوكردنی شەقام لە قەزای دەشتی هەولێر(بنەسڵاوە) و قیرتاوكردنی گەڕەكی كەمئەندامان/1 قۆناغی یەكەم و گەڕەكی كەمئەندامان/2 قۆناغی دووەم لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان. 
جگە لەو پرۆژانە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە سنووری شارۆچكەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.