Skip to the content

له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی شه‌قامێكی ٣٠ مەتری له‌ هه‌ولێر دروست ده‌كرێت

له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی، شه‌قامێكی ٣٠ مه‌تری له‌ شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت كه‌ هه‌ردوو شه‌قامی ٣٠ مه‌تری و ٦٠ مه‌تری و ١٤ شه‌قامی تر به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته‌ خزمه‌تی شۆفێران و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر.

گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ١٧٠ ملیۆن دیناره‌ و لەسەر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دابین كراوه‌.

درێژاییی شه‌قامه‌كه‌ نزیکەی ٨٠٠ مەترە، به‌ هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌وه‌ به‌ شه‌قامێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت و به‌ هه‌ردوو شەقامی سەرەکیی ٦٠مه‌تری و ٣٠ مه‌تری ده‌به‌سترێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ‌ ١٤ شەقامی دیکەی ناوخۆیی له‌ گەڕەکی هەولێری نوێ به‌ خۆیه‌وه‌ دەبەستێتەوە.
 
ئێستا كاركردن تێیدا زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا ده‌كه‌وێته‌ خزمه‌تی شۆفێران و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر و به‌ تایبه‌تی گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ.