نزیكەی ٣٦٧ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی باخچەیەك خەرج دەكرێت

بە مەبەستی پەرەپێدان و زیادكردنی ڕێژەیی سەوزایی لە سنووری شاری زاخۆ، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەی (366،768،000) دینار بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك لە شاری زاخۆ.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆیە بۆ دروستكردنی باخچەیەك لە گەڕەكی جگەرخوێن/قۆناغی یەكەم، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ بە پێی ڕێنماییەكانی داراییی تایبەت بە داهات فەرمانی خەرجكردنی بۆ دەرچووە.