Skip to the content

بە گوژمەی ١٠٤ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیرتاوكردن لە شارۆچكەی دارەتوو جێبەجێ كرا

لە چوارچێوەی پرۆژەی خزمەتگوزاریی فەرمانگەكانی شارەوانی، پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی شەقام لە شارۆچكەی دارەتوو جێبەجێ كرا.

گوژمەی ئەو پرۆژەیە بریتییە لە ١٠٤ ملیۆن دینار و لەسەر ڕێژەی ١٥%ی داهاتی شارەوانییە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر؛ پرۆژەكەش پێك هاتووە لە قیرتاوکردنی شەقامێکی ۱٥مەتری لە گەڕەکی هەرێم لە سنووری شارەوانیی دارەتوو لە سنووری پارێزگەی هەولێر. جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری ئەو شارەوانییە ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.