زیاتر لە ٢١٠ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دهۆك خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە پێی فەرمانێكی وەزاری، بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ٢١٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك دا.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠%ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی و ڕێژەی ١٥%ی داهاتی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە سنووری شارەوانیی دهۆك.
جگە لەو پرۆژانە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندان، لەوانە دروستكردنی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی مالتا لەگەڵ چەندین پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری كە دەبنە پەرەپێدان و بووژانەوەی شاری دهۆك.