Skip to the content

لە هەولێر شەش هەزار و ٣٦٠ تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی و خاشاک کۆ کرایەوە

تەنیا لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێردا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، شەش هەزار و ٣٦٠ تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی و خۆڵ و خاشاکی ماڵان کۆ کرایەوە و چارەسەر کرا.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، تایبەت بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان و پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی بۆ هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان، لەو چوار ڕۆژەی جەژندا تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر ٥٦٠ تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی کۆ کرایەوە و خاوێن کرایەوە.

سەبارەت بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵانیش، زیاتر لە ٥٨٠٠ تۆن کۆ کراوەتەوە و دواتر پاشماوە و خۆڵ و خاشاک بۆ شوێنی تایبەت گواستراوەتەوە و چارەسەر کراوە.
 
لەو هەڵمەتەدا بە سەدان ئامێر و کرێکاری شارەوانی بەشدارییان کردووە و لە ئێستاشدا پرۆسەی خاوێنکردنەوە بەردەوامە.