وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ به‌دواداچوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشوازی له قائیمقامی كۆیه ده‌كات
![](/media/21138/whatsapp_image_2023-07-24_at_132834.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133347035000000000)
رۆژی دووشهممه٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پێشوازی له تاریق حه‌یده‌ری، قائیمقامی قه‌زای كۆیه و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌دواداچوون بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری كۆیه له بواری ئاو و شاره‌وانی و شوێنه‌وار كرا به تایبه‌تی پرسی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی له سنووره‌كه، قائیمقامی قه‌زای كۆیە باسی له گرفت و داواكاری هاووڵاتییانی سنووری شاری كۆیه كرد.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و جێبه‌جێكردنی داواكاریی هاووڵاتییان له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه، هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت و كار بۆ بووژانه‌وه‌ی شاری كۆیه له سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و ئاو و بواری شوێنه‌واردا ده‌كات، ساسان عه‌ونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جدییه له خزمه‌تكردنی شاری كۆیه و ده‌وروبه‌ری.
ساسان عه‌ونی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنووری شاری كۆیه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان هه‌ماهه‌نگ و هاوكار ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان.