Skip to the content

پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامێكی ٢٠ مه‌تری له‌ ناحیه‌ی داره‌توو ده‌ستی پێ كرد

له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی داموده‌زگه‌كانی شاره‌وانی له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامێكی ٢٠ مه‌تری له‌ ناحیه‌ی داره‌توو له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دابین كراوه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆ له‌ شارۆچكه‌ی داره‌توو و خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتووانی ئه‌و ناحیه‌یه‌.

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش كاركردن تێیدا به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هاوكات له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی دهۆك‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی تری خزمه‌تگوزاری له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان.