پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی ٢٠ مەتری لە دهۆك جێبەجێ كرا
لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی ٢٠ مەتری كە شەقامێكی سەرەكییە لە شاری دهۆك، جێبەجێ كرا.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆكە و لە لایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی كرا. درێژاییی شەقامەكە ١١٨٠مەتر و پانیی ٢٠ مەتر، كەوتووەتە كەرتی ٤٥ی ماسكێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك.

هاوكات لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژیی تر جێبەجێ دەكرێن، لەوانە پرۆژەی دروستكردنی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی و یوتێرنی مالتا بە گوژمەی زیاتر ١٣ ملیار دینار كە مانگێك لەوەوپێش لە لایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیە دانرا و بە تەواوبوونی، كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر ڕێكخستنەوەی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی جەنجاڵی لە شاری دهۆك دەبێت.