Skip to the content

گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 18 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە خانكێ خەرج دەكرێت

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و ١٨ ملیۆن دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی خانكێ.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی، سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە خانكێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.
ئەو پرۆژەیە كاریگەریی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانییەكە دەبێت و هاوكات ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران و دانیشتووانی سنوورەكە دەكات.