تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی له یه‌ك مانگدا ٥٧ هه‌زار مه‌تر دووجا قیرتاویان كردووه
له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، تیمه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی ٥٧ هەزار مەتر دووجا قیرتاویان له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی كردووە و پرۆسه‌ی قیرتاوكردنیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی شەقامی نزیک فولكەی ئاسۆی دەلاك و ژمارەیەك كۆڵان و شەقامی تر لە نزیك مزگەوتی ڕەشید و بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لە شەقامی سالم و چەند كۆڵانێكی تر له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه بە بەکارهێنانی ئەو بڕە قیرەی بۆیان دابینکراوە قیرتاوكراونهتهوه و تا ئێستاش به گشتی نزیكەی ٥٧ هەزار مەتر دووجا قیر لە ماوەی مانگی ئایاردا به‌كارهێنراوه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی زیاتر لە چوار ملیار و ٦٤٤ ملیۆن دیناری بۆ پرۆژەكانی شاری سلێمانی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی كردنەوەی شەقام و كۆنكرێت كردن و دروستكردن و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری و قیرتاوكردنی شەقامەكان و دابینكردنی قیری شل و سووتەمەنی بۆ گارگەی قیری تانجەڕۆ، لەگەڵ چەند بوارێكی تری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.