نزیکەی ٩٠٠ ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژه‌یەکی هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت
![](/media/20590/347113818_784530339922469_4657168659943114925_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133316436120000000)
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بڕیاری دا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ٨٧٤ ملیۆن و ٢٠٢ هەزار و ٥٠٠ دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر.
ئه‌و گوژمه‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێره و به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی كۆنكرێتكردنی شه‌قامەکان لە گوندی گرده‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و دروستكردنی په‌رژین بۆ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، به‌پێی یاسا و ڕێنماییه داراییه‌كان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دراوه.