پرۆژەى قیرتاوکردنی ٢٧ شەقام لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت
![](/media/20682/347645372_639451641542532_2918700974303086884_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133318095400000000)
بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی دانیشتووی گونده‌كه، به سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك، ٢٧ كۆڵان و شه‌قام له گوندی بێسرێ قیرتاو كران.
گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پارێزگه‌یه و له ٢٧ شه‌قام و كۆڵان به درێژاییی چوار كیلۆمه‌تر له سنووری شاره‌وانییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا پێک هاتووە، كه به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هەر لە زنجیرەى ئەو پرۆژانەدا، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردنی ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاس و یوتێرنی مالتای به گوژمه‌ی زیاتر له ١٣ ملیار دینار له شاری دهۆك دانا.