ڕێڕه‌وی نابینا و خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر دروست ده‌كرێت
![](/media/20771/img_0897.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133320877940000000)
له هه‌نگاوێكی گرنگدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوژمه‌ی پێویست بۆ دروستكردنی ڕێڕه‌وی نابینا و خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كان ته‌رخان ده‌كات.
گوژمهکە ٢٤٦ ملیۆن و ٦٢٠ ملیۆن دینارە و ئامانج لەو پرۆژەیە خزمه‌تكردن و ئاسانكاریی هاتووچۆیه بۆ نابینا و خاوه‌ن پێدوایستییه تایبه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تییان پارێزراو بێت و به ئاسانی بتوانن هاتووچۆ بكه‌ن.
پرۆژەکە له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامی شاره‌وانی تا چوارڕیانی نیشتمان و قه‌یسه‌ری و قه‌ڵات و شه‌قامی باتا له شاری هه‌ولێر خه‌رج دروست دەکرێت.