ژماره‌یه‌ك پرۆژه له سێمێل و دێره‌لووك و سێجێ و گرده‌سێن جێبه‌جێ كران
![](/media/20791/353647385_808126807341782_6123357076968998245_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133321619670000000)
تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك،ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قام و كۆڵان له سنووری شاره‌وانییه‌كانی سێمێل و دێره‌لووك و سێجێ و گرده‌سێن جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
پرۆژه‌كه‌ی سێمێل بریتییه له قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك كۆڵان و شه‌قام له گه‌ڕه‌كی ئازادی، هه‌روه‌ها له سنووری شاره‌وانیی گرده‌سێن پرۆژه‌ی دروستكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قام جێبه‌جێ كراوە کە ڕێژه‌ی كاركردن تێیدا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٢٠% و كاركردنیش تێیدا به‌رده‌وامه.
له سنووری شاره‌وانیی دێره‌لووك چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك تر كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردن و هاوكات پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك كۆڵان له گوندی سێجێ له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك جێبه‌جێكران.