به زیاتر له ٤١٧ ملیۆن دینار ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له چه‌ند فه‌رمانێكی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی پرۆژه و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێویست، بڕیاری دا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (٤١٧,٦٨٦,٥٠٠)دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه له سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌و گوژمه‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٧%ی داهاتی ئاوه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیری ئاو، خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی، دابینكردنی بۆری، دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و چه‌ند بوارێكی تری تایبه‌ت به سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ.
ئه‌و شوێنانه‌ی له‌و پرۆژانه سوودمه‌ند بوون، بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌رانه‌تی له به‌حركه، قه‌ته‌وی، هه‌ولێری نوێ، گوڵان، به‌ختیاری، زاگرۆس، ژیان، فه‌رمانبه‌ران، كارێزان و ڕۆشنبیری و چه‌ند شوێنێكی تری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.