به گوژمه‌ی ٣١٧ ملیۆن دینار شەقامێکی ٢٠ مه‌تری له هه‌ولێر قیرتاو كرا
![](/media/20733/whatsapp_image_2023-06-21_at_1ی52753.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133318953700000000)
له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و بە گوژمەى زیاتر لە ٣١٧ ملیۆن دینار، له شاری هه‌ولێر دەست بە قیرتاوکردنى شەقامێکی ٢٠ مەترى لە ناوچه‌ی پیشەسازیی باشوور كرا.
گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه ٣١٧ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار دیناره و لەسەر ڕێژه‌ی ١٥٪ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر به بڕی (٨١٠٠)م٢ قیرتاوكردن، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هاوكات له بواری ئاو و ئاوه‌رۆشدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری دا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی زیاتر له ٤١٧ ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.