سیمیناری ستراتیژی ژینگه‌یی ((SEA) له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، لە چوارچێوەی پرۆژەی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر، سیمیناری "دووه‌مین خولی ڕاوێژكاری هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیژیی ژینگه‌یی(SEA) له شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و تیمی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی ژاپۆنی (JICA) ساز كرا و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش ده‌ڵێت پیویستمان به جووڵه‌ی زیاتر و خیرایه بۆ په‌ره‌پێدان و باشتركردنی ژینگه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سیمیناره‌كه به به‌شداری هه‌ر یه‌كه له د.چواس عه‌بدولهادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئەنتوان سورا، بەڕێوبەری تیمی پروژەی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر و ئامۆژگار حەوێزی، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر لە ئاژانسی جایکای ژاپۆنی و ماریێ تاکێتانی، پسپۆڕی ڕەچاوکردنی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و کۆزۆ ئۆنۆ، ڕاوێژکاری پڕۆژەکان لە ئاژانسی جایکا و ژماره‌یه‌كی تر له داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت و ئه‌ندازیاران و فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێوه‌چوو كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له گوتهیەکدا تیشكی خسته سه‌ر فراوانبوونی شاره‌كان و گرنگیی هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر و گۆڕانكاری ژینگه‌یی و كاریگه‌رییه‌كانی له ئێستا و داهاتوودا و باسی له ڕوانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بابه‌تی گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان كرد.
ساسان عه‌ونی، سوپاسی تیمی ئاژانسی جایكای ژاپۆن له ئۆفیسی هه‌ولێر و عێراقی كرد كه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كار له پرۆژه‌ی هه‌مواری ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و هیوای خواست ئه‌و كاره به‌رهه‌مدارانه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاژانسی جایكا به‌یه‌كه‌وه ده‌یكه‌ن، ئه‌نجام و ئامانجی باشی هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد کە مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی ده‌كاته‌وه له‌پێناو خزمه‌تكردنی شاره‌كان و هاووڵاتییانی كوردستان.
سه‌باره‌ت به بایه‌خدانه‌كانی حكومه‌تیش به ژینگه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ساسان عه‌ونی رایگەیاند:'' حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی زۆر به ژینگه و گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان ده‌دات كه چه‌ند ساڵێكه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر شاره‌كانمان و به تایبه‌تی له بواری ئاودا هه‌بووه، بۆیه پێویستمان به جووڵه‌ی خیرا و زیاتره به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و په‌ره‌پێدان و باشتركردنی ژینگه‌ی شاره‌كانمان، گوتیشی له دوو ساڵی ڕابردوودا له بواری ژینگه‌دا هه‌نگاوی ستراتیژی و گرنگ نراون و له داهاتووشدا هه‌نگاوی دیكه ده‌هاوێژرێن و پلانی دیكه جێبه‌جێ ده‌كرێن، هاوكات هیوای خواست گفتوگۆكانی ئه‌و سیمیناره به ئاراسته‌یه‌كی به‌رهه‌مدار بن.''
سیمیناره‌کە به به‌شداری زیاتر له ٤٠ كه‌س له ئه‌ندازیاران و شاره‌زایان و ئه‌كادیمی و ڕێكخراوه‌كان كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ پسپۆڕانی ئەکادیمی پەیوەندار بە بواری ژینگە و نەخشەدانانی ئاوەدانی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و فەرمانگە حکومییە پەیوەندارەکانی بواری ژینگە لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومییەکانی بواری ژینگە تاوتوێ ده‌كرێت و تێیدا کاریگەرییە ژینگەییەکان لەسەر بژاردەکانی پەرەپێدانی شاری هەولێر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت.