هەشت شەقام لە ناوەندی شارۆچکەی سێمێل قیرتاو كران
بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی شارۆچكەكە، تیمەكانی شارەوانیی سێمێل، پرۆژەی قیرتاوكردنی هەشت شەقامیان لە سەنتەری سێمێلدا جێبەجێ كرد.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە لەسەر پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆك و لە لایەن شارەوانییەوە جێبەجێ دەكرێت، جگە لەو پرۆژەیە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تر لە سنوورەكە كاریان لەسەر دەكرێت.
تیمەكانی شارەوانی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، لە ئێستادا ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكەن و لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا لە شاری دهۆك بە گوژمەی زیاتر لە ١٣ ملیار دینار، بەردی بناغەی پرۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس و یوتێرنی مالتا لە دهۆك دانرا.