پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامی ٣٠ مه‌تری تا ٦٠ مه‌تری له هه‌ولێر ته‌واو كرا
![](/media/20596/354468917_649282603890219_6343919788408636388_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133316458320000000)
ساڵانه له وه‌رزی زستان و به‌هۆی گرفتی ئاوهڕۆوە، له‌سه‌ر شه‌قامی ٣٠ مه‌تری و له نزیك شەقامی٦٠ مه‌تری له شاری هه‌ولێر، ئاوێكی زۆر كۆده‌بووه‌وه و گرفتی بۆ سیسته‌می هاتووچۆ دروست ده‌كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته و له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامی ٣٠ مه‌تری تا شه‌قامی ٦٠ مه‌تری له شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هەولێر، دەڵێت: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوایین قۆناغی قیرتاوكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامی ٣٠ مه‌تری تا شه‌قامی ٦٠ مه‌تری كۆتاییهات و به‌هۆیه‌وه گرفتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی باران له‌و سنووره چاره‌سه‌ر ده‌بێت.