Skip to the content

پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامی ٣٠ مه‌تری تا ٦٠ مه‌تری له‌ هه‌ولێر ته‌واو كرا

ساڵانه‌ له‌ وه‌رزی زستان و به‌هۆی گرفتی ئاوه‌ڕۆوە، له‌سه‌ر شه‌قامی ٣٠ مه‌تری و له‌ نزیك  شەقامی٦٠ مه‌تری له‌ شاری هه‌ولێر، ئاوێكی زۆر كۆده‌بووه‌وه‌ و گرفتی بۆ سیسته‌می هاتووچۆ دروست ده‌كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته و‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامی ٣٠ مه‌تری تا شه‌قامی ٦٠ مه‌تری له‌ شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هەولێر، دەڵێت: له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوایین قۆناغی قیرتاوكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامی ٣٠ مه‌تری تا شه‌قامی ٦٠ مه‌تری كۆتاییهات و به‌هۆیه‌وه‌‌ گرفتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی باران له‌و سنووره‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.