چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قام لە شارى زاخۆ جێبه‌جێ كران
![](/media/20488/whatsapp_image_2023-06-12_at_135426.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133312089710000000)
به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی زاخۆ، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قام به درێژایی ٥ هەزار مەتر له شاری زاخۆ جێبه‌جێ كران.
پرۆژه‌یه‌كیان پێكهاتووه له قیرتاوكردنی شه‌قامی خه‌بات – پیشه‌سازی، به درێژاییی ٣ کیلۆمەتر و هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌كی تریان بریتییه له قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێك له گه‌ڕه‌كی سێمالكا به درێژاییی ٢ کیلۆمەتر؛ ئه‌و پرۆژانه لە لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی زاخۆوه جێبه‌جێ كراون.
هاوكات جگه له‌و پرۆژانه، ئێستا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی تری خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی زاخۆ له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.