کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سكاڵاكانی گوندی ڕه‌شكین ئەنجام درا
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣، به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو لیژنه‌ی به‌دواداچوونی سكاڵاكانی گوندی ڕه‌شكین، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایانه‌ی دانیشتووانی گوندەکە به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختیكرده‌وه ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌نجامدراوه، به‌لادانی ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ی له گوندی ڕه‌شكین كراوه و له باشترین شوێنی هه‌ولێر قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی شه‌قامێكی جووتساید له‌و ڕێگه‌یه‌دا له به‌رامبه‌ریشدا هاووڵاتییانی ئه‌و گونده له گه‌ڕه‌كی ٣٢ پارك قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر جەختی له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌و جووتسایده كرده‌وه كه پێشتر به‌و زێده‌ڕۆییانه سیمای شاریان شێواندبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا پێداچوونه‌وه به سكاڵاكان بكرێت و ئه‌وانه‌ی خۆیان به مافخوراو ده‌زانن، چاو به سكاڵاكانیاندا بخشێندرێته‌وه و ئه‌وانه‌شی له‌م پرۆسه‌یه‌دا به نایاسایی سوودمه‌ندبوون، دووباره چاو به دۆسییه‌كانیاندا ده‌خشێندرێته‌وه.
جه‌ختیش كرایه‌وه لەوەی کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی هیچ كه‌سێك ناخوات و به‌دواداچوونی پێویست له‌سه‌ر سكاڵاكان و داواكارییه‌كان ده‌كرێت، هاوكات لیژنه‌یه‌ك ڕا‌سپێردرا و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.