Skip to the content

دەسەڵاتی خەرجكردنی ڕێژەیەكی داهات بۆ فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نوێ كرایەوە

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەسەرە، دەسەڵاتی خەرجكردنی ڕێژەیەكی داهات بۆ دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی ٢٠٢٣ نوێ كرایەوە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بە یاسا بۆیان دیاری كراوە، دامودەزگەكان دەتوانن بەشێك لە داهاتەكانیان لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكاندا خەرج بكەن.

خەرجكردنی ڕێژەكانی داهات:
١- ئاو و ئاوەڕۆ، ١٧%ی داهاتەكەی.
٢- شارەوانی، ڕێژەی ١٥%ی داهاتەكەی.
٣- گەشتوگوزار، ١٥%ی داهاتەكەی.
٤- فرۆشتنی زەویی شارەوانی، ١٠٠%.

ئەو نووسراوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێكەوتی ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ دەرچووە و بە مەبەستی جێبەجێكردنی، ئاراستەی سەرجەم دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەت كراوە. لەوانە: دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، شوێنەوار. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، هەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕین. سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەلار، هەڵەبجە، زاخۆ. بەڕێوەبەرایەتییەكانی: نەخشەدانانی ئاوەدانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، زاخۆ.