Skip to the content

شەقامێکی ٤٠ مەتری لە شارى ئاکرێ دروست دەکرێت

لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ، پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێكی ٤٠ مەتری دەستی پێ كرد.

گوژمەی ئەو پڕۆژەیە ٥٤٠ ملیۆن و ٨٢٥ هەزار دینارە كە لەسەر بودجەی تایبەتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابینكراوە و ڕاستەوخۆ لەلایەن شارەوانیی ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت.

ئەو پڕۆژەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان هەیە و دەبێتە هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆ بۆ شۆفێران و دانیشتووانی شاری ئاكرێ. وێڕای ئەوە، ئێستا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ لە قۆناغی جێبەجێكردندان.