به گوژمه‌ی ٢٣٠ ملیۆن دینار شه‌قامێكی ٢٠ مه‌تری لە بەحرکە قیرتاو كرا
![](/media/20073/whatsapp-image-2023-05-28-at-1543558.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133297645510000000)
به سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی شاره‌وانی و بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی شارۆچكه‌كه، پرۆژه‌ی شه‌قامێكی ٢٠ مه‌تری له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه له به‌حركه جێبه‌جێ كرا.
گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه له ٢٣٠ ملیۆن دینارە و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاکە دابینكراوه.
پرۆژەکە له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانیی به‌حركه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنی كراوه.
درێژی ئه‌و شه‌قامه ٦٣٠ مه‌تره و كه‌وتووه‌ته گه‌ڕه‌كی مه‌لا یاسین له سنووری شاره‌وانیی به‌حركه و له ماوه‌ی ١٨٠ ڕۆژدا جێبه‌جێ كراوه.