بە گوژمەی ٦٢ ملیۆن دینار شەقامەكانی بازاڕی هەڵەبجە قیرتاو كرایەوە
بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شاری هەڵەبجە و نۆژەنكردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەكان، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە جێبەجێ كرا.
گوژمەی پرۆژەکە ٦٢ ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە دابین كراوە و لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی كراوە.
پرۆژەكە كاریگەریی دەبێت لەسەر جوانی بازاڕەكە و ئاسانكاری بۆ شۆفێران و دانیشتووانی شارەكە دەکات.