ساسان عەونی لە ڕۆژی جیهانیی مۆزەخانەدا سەردانی مۆزەخانەی هەولێری کرد
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مۆزەخانە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی مۆزەخانەی هەولێری كرد و لایەن كەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر پێشوازی لێ كرا.
لە میانەی سەردانەكەیدا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە، جەختی لە گرنگیی سێكتەری شوێنەوار و بە تایبەتی مۆزەخانەكان كردەوە و پاڵپشتی و پشتیوانیی حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری دووپات كردەوە بۆ پاراستنی شوێنە شوێنەوارییەكان و پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان.
هەر لەمیانەی ئەو سەردانەیدا سەرجەم بەشەكانی مۆزەخانەكەی بەسەر كردەوە.
هەر لەمیانەی ئەو سەردانەیدا سەرجەم بەشەكانی مۆزەخانەكەی بەسەر كردەوە.