Skip to the content

گوژمەی ٨١٧ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی شاری هەولێر خەرج دەكرێت

بە گوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی  ٨١٧ ملیۆن و ٩٠٩ هەزار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر درا.

ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە مەبەستی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و پرۆژەی ئامادەكردنی تێكەڵەی ئەسفەلتی بە بڕی هەزار تۆن بۆ چاككردنەوەی چاڵ و خراپیی شەقامەكانە. هەروەها ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر پێ جێبەجێ دەکرێت.