Skip to the content

بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی كرێی ئاو بۆ ماوەی یەك مانگ درێژ كرایەوە

لەپێناو بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو كە قەرزی كرێی ئاویان لەسەر كۆبووەتەوە و بە ڕەچاوكردنی دۆخی داراییی هاووڵاتییان بە گشتی، بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بە ڕێژەی ١٥% بۆ ماوەی یەك مانگ درێژ كرایەوە.

درێژكردنەوەی بڕیارەكە دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی کرێی ئاو و داواکارییەکی زۆری هاووڵاتییان و سوودمەندبوونی هەزاران هاووڵاتی لە بڕیارەكە بووە.

بۆ ئەو مەبەستە بڕیار بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە ئێستاوە تاکوو ١٠ى ٦ى ٢٠٢٣ درا و لەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن دەست بە مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی سوودمەندبوون هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان دەكەن.